به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئەحمەد موسا» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: خەریکی تۆکمەکردنی نووساندنی کارەبای ئەم وڵاتە بە تورکیان بە بارستایی ٦٠٠ مێگاوات و ئەمەش یارمەتیی گواستنەوەی وزە لە تورکیاوە بە عێرق دەدات بۆ پاڵپشتی کردنی سیستێمی کارەبای وڵات.
عێراق لە ئێستادا خەریکی ھێندێک دانوستانە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس بۆ ھێنانی کارەباو بە نیازە لە ئۆردۆن و تورکیاش کارەبا ھاوردە بکات.
لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە، تۆڕی کاربەای عێراق کەوتووەتە بەر ھێرشی بەردەوامی تیرۆریستی و ئەم ھێرشانەش بووەتە ھۆی سەرھەڵدان و توندبوونەوەی قەیرانی کارەبا لە عێراق دا.
342/